کوردستانی
"دانانی پرسه له ماڵ و كۆڵانه‌كان قه‌ده‌غه‌یه و سه‌رپێچیكار سزاده‌درێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، جگه له هۆڵه‌كان، پرسه‌دانان له (كۆڵان، ماڵ، ژێرخێوه‌ت ، باخچه و هه‌رشوێنێكی دیكه‌ی گشتیی) به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت.
لە راگەیەندراوێکدا ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئه‌وه‌ی ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا له رۆژی سێشه‌ممه 4ی كانوونی دووه‌می 2022، پاڵپشت به بڕیار و راسپارده‌كانی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان بۆ بابه‌تی پرسه‌دانان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئه‌وقافی هه‌ولێری راسپارد را و سه‌رنج و پیشنیاره‌كانیان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی بكه‌ن، تاوه‌كو بڕیار و رێنمایی نوێی له‌باره‌ی پرسه‌دانان ده‌ربكرێت، له‌ئێستادا به بڕیاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هۆڵه‌كانی پرسه‌دانان به رێنمایی و رێنوێنی تایبه‌ت كراوه‌ته‌وه.

باسی لەوەشکردووە "له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و رێنمایی و رێنوێنیانه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، به‌هۆی ئه‌و دۆخه مه‌ترسیداره‌ی ته‌شه‌نه‌كردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (ئۆمیکرۆن) و بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیی گشتی و پارێزگاریكردن له گیانی هاوڵاتییان، جگه له هۆڵه‌كان، پرسه‌دانان له (كۆڵان، ماڵ، ژێرخێوه‌ت، باخچه و هه‌رشوێنێكی دیكه‌ی گشتیی) به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت، بنكه‌كانی پۆلیس، ئاسایش، شاره‌وانی و موختاری گه‌ڕه‌كه‌كان راسپێردراون چاودێری سنووره‌كانی خۆیان بكه‌ن و رێكاری پێویست له‌به‌رانبه‌ر هه‌ركه‌سێك بگرنه‌به‌ر كه سه‌رپێچی ده‌كات".
ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر داواشی له‌هاوڵاتییان كردووه، بۆ پارێزگاریكردن له‌گیانی خۆیان و ئازیزانیان پابه‌ندی ئه‌و بڕیارانه‌بن و جگه له هۆڵه‌كان كه له‌ئێستادا بۆ پرسه‌دانان كراوه‌ن له هیچ شوێنێكی تر پرسه دانه‌نرێت.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا