کوردستانی

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا هەشت کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە دوو رووداوی هاتوچۆدا هەشت کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، شەوی رابردوو هەشت کەس لە دوو رووداوی جیادا لە سەر رێگەی چەمچەماڵ- کەرکوک نزیک بانی مەقان برینداربوون.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەکرد "شەوی رابردوو هەشت کەس لە دوو رووداوی هاتوچۆدا برینداربوون، رووداوی یەکەم لە ئەنجامی پێکدادانی بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەی چەمچەماڵ ــ کەرکوک (بانی مەقان) لەئاکامدا شەش کەس  برینداربوون و دەستبەجێ لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرای 122 گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ".

باسی لەوەشکردووە، هەر لە نزیک هەمان شوێن و کاتژمێر 3:30 بەرەبایان بەهۆی وەرگەڕرانی ئۆتۆمبێلێکەوە ئافرەتێکی تەمەن (35) ساڵ و مناڵێکی (10)ساڵان برینداربوون.

رووداوەکانی هاتوچۆ بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن و برینداربوون دادەنرێت لە هەرێمی کوردستان، شارەزایانی بواری هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ پابەندنەبوونی شۆفێران و خراپی رێگەوبانەکان دەگێڕنەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan