کوردستانی
نوێترین زانیاری لەسەر شەڕەتەقەکەی ئەمشەوی هەریر
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شەوی رابردوو لە ناحیەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر، دوو خێزان لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی دەبێتە شەڕیان و بە چەک تەقە لە یەکدی دەکەن و کەسێک بریندار دەبێت.
شەوی رابردوو لە ناحیەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر، دوو خێزان لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی دەبێتە شەڕیان و بە چەک تەقە لە یەکدی دەکەن و کەسێک بریندار دەبێت.
لە نێوان دوو خێزاندا شەوی رابردوو شەڕەتەقە لە ناحیەی ھەریر روویدا، بەوھۆیەشەوە کەسێک برینداربوو، بەڕێوەبەری ناحیەی ھەریریش بە کوردسات نیوزی راگەیاند "دوو کەس کێشەیان ھەبووە، بەھۆی چارەسەرنەکردنی کێشەکەیان شەڕە تەقە لە نێوانیان دروستبووە، یەکێک لەو کەسانە برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، لەئێستادا رەوشی تەندروستی جێگیرە".
بە پێی زانیارییەکان لەئێستادا رەوشەکە کۆنترۆڵکراوە و ھێزەئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە، بەڵام تا ئێستا ھیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا



