کوردستانی
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: داعش کێشەیەکی جیھانییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە بارەی کۆنترۆڵکردنەوەی بەندینخانەکەی حەسەکە هاوپەیمانیی نێوەدەوڵەتی رایگەیاد، داعش کێشەیەکی جیھانییە و دەبێت چارەسەری بەردەوامی بۆ بدۆزرێتەوە، روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤیش دەڵێت "لە ئەنجامی کۆنترۆڵکردنەوەی بەندینخانەکە211 کوژراون".

لە راگەیەندراوێکدا ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنەوەی زیندانی سەناعە لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە رایگەیاند، بەردەوام پشتیوانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە)یان کردووە، کە لە حەسەکە ئازایانە و بە بڕیار و پێداگرییەوە شەڕی یەکلاکەرەوەیان لەگەڵ داعش کرد.
ئەوەشی خستووتەڕوو، داعش بە تەنیا کێشەی حەسەکە نییە، بەڵکو ئەوە کێشەیەکی جیھانییە و دەبێت لەسەر ئاستی وڵاتانی جیھان چارەسەرێکی بەردەوام و ھەمیشەیی بۆ ئەو کێشەیە بدۆزرێتەوە.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماری کوژراوانی رووداوەکەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەنجامی کۆنتڕۆڵکردنەوەی زیندانەکە 211 کەس کوژراون، لە ئێستاشدا ھێزەکانی ھەسەدە بەردەوامن لە گەڕان بە دوای 40 تیرۆریستی داعشدا کە لە دەورووبەری زیندانەکە خۆیان حەشارداوە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا