کوردستانی
کاتی دابەشکردنی یەکەم سەبەتە خۆراکی 2022 راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانیی عیراق رۆژی 30 کانوونی دووەم یەکەمین قۆناغی سەبەتەی خۆراک لە ساڵی 2022دا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت و مادە خۆراکییەکانی (زەیت، شەکر، فاسۆلیا، نۆک، دۆشاوی تەماتە و برنج) لەخۆی دەگرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی داوایکردووە لە 30 ئەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنی یەکەمین وەجبەی سەبەتەی خۆراکی ساڵی 2022 بکرێت.
لای خۆشییەوە کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراک رایگەیاند، کۆتاییان بە ئامادەکارییەکانیان هێناوە بۆ ئامادەکردنی یەکەمین سەبەتەی خۆراکی ئەمساڵ کە مادە خۆراکییەکانی (زەیت، شەکر، فاسۆلیا، نۆک، دۆشاوی تەماتە و برنج) لەخۆی دەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەبەتەی خۆراکییەکە بۆ سەرجەم هاوڵاتییانی عیراقە و دەتوانن لەڕێگەی پسوڵەی خۆراکەوە وەریبگرن.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا