کوردستانی
لیستی دابەشکردنی مووچەی یەکشەممە راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وهزارهتی دارایی و ئابووریی حكومهتی ههرێمی كوردستان رۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە دابهش دەکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچهی مانگی 1ی 2022ی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە دابهش دهكرێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی یەکی 2022ی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی دابەشکردووە.
لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین، 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن، حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.
ر. ئ.

بیروڕا