کوردستانی

تورکیا هەوڵدەدات پارێزبەندی لەسەر چەند پەرلەمانتارێکی هەدەپە هەڵبگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا هەوڵدەدات پارێزبەندی لەسەر چەند پەرلەمانتارێکی هەدەپە هەڵبگرێت
مەودا میدیا-

بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە چەند پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) وەزارەتی دادی تورکیا  12 دۆسیەی تاوانی ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کرد.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، وەزارەتی دادی تورکیا 12 دۆسیەی لە دژی 10 پەرلەمانتار ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کردووە بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی, کە 10 دۆسیە لە دژی نۆ پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان(ھەدەپە) و دوو دۆسیەش دژ بە پەرلەمانتارێکی پارتی ھەرێمە دیموکراتەکان-ە. 

ئەوەش خراوەتەڕوو، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا دۆسیەکانی ئاراستەی لیژنەی دادپەروەری و دەستوورکردووە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan