کوردستانی

هۆشدارییەک لە کەشناسییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەک لە کەشناسییەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی وردەکاری ئەو شەپۆلە بەفربارینەی بڵاوکردەوە کە رووی لە چەند ناوچەیەکی جیاواز کردووە.

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە میدیاکانی راگەیاند شەپۆلێکی بەفربارین لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دەستیپێکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد شەپۆلەکە بەردەوامیی دەبێت و لە هەندێک شوێن بەفربارینەکە زیاترە و هەندێ شوێنی شاخاویی بە تەواوەتی سپی پۆش کردووە.

وتیشی "چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلەکە تا سبەی شەو بەردەوامی دەبێت و دواتر پلەکانی گەرما وردە وردە روو لە بەرزبوونەوە دەکەن".

 ب.م

Qaiwan
Qaiwan