کوردستانی

بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی تەندروستییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی تەندروستییەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە رێگە پێدان بۆ وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەروو 18 ساڵەوەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی کانونی دووەمی 2022 وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر بڕیاری بەکارهێنانی ژەمی سێیەمی ڤاکسین کردووە".

لە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو 18 ساڵە دەتوانن ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن".
 
س.ر
Qaiwan
Qaiwan