کوردستانی
دایکێک و دوو کچی پێکەوە کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی کرماشان دایکێک و دوو کچی لەلایەن زاوای پێشووی ئەو بنەماڵەیەوە کوژران و تاوانبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی کرماشان دایکێک و دوو کچی لەلایەن زاوای پێشووی ئەو بنەماڵەیەوە کوژران و تاوانبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی کانونی دووەمی 2022 سێ ژنی ئەندامی یەک خێزان کە بریتین لە دایکێکی 55 ساڵ و دوو کچی 35 ساڵ و 31 ساڵ لەلایەن زاوای پێشووی ئەو بنەماڵەیەوە بە چەک کوژران".
عەلی ئەکبەر جاویدان، فەرماندەی هێزی ئینتزامیی کرماشان رایگەیاندووە "ئەم کوشتنە لە شاری پەردیسی کرماشان رووی داوە و بکوژ کە خوشکەزایی دایکی ئەو بنەماڵەیە و زاوای پێشووشیان بووە، دوای چوار کاتژمێر دەستبەسەر کراوە، بکوژ دانی بەوەدا ناوە کە بەهۆی ڕرق و کینە ئەم کەسانەی کوشتووە".
یەکێک لە کوژراوەکان کە تەمەنی 31 ساڵ بووە پێشتر هاوسەری بکوژ بووە و پێش پێنج ساڵ لەیەکدی جیابوونەتەوە و منداڵێکی شەش ساڵانیان هەبووە کە لای ناوبراو بووە و کە دایکی و داپیری و پووری لەپێش چاوی ناوبراو کوژراون".
س.ر
س.ر
بیروڕا


