کوردستانی

بڕیارێکی نوێ لەبارەی مووچەی پێشمەرگەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ لەبارەی مووچەی پێشمەرگەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد جیاوازی مووچەی پێشمەرگە و پلەدارانی یەکەی 70 هێزەکانی پێشمەرگە بەسترا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی کانونی یەکەمی 2022 وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە چوارچێوەی هەنگاوە بەردەوامەکانی پرۆسەی چاکسازی و باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە، دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزیری پێشمەرگە بۆ رێکخستن و یەکسانکردنی تەواوی بودجە و مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان".

ئاماژە بەوەشکراوە "بە نووسراوی ژمارە 756 لەرۆژی 16ی کانوونی دووەمی 2022 بە ئیمزای شۆڕش ئیسماعیل, وەزیری پێشمەرگه کە بۆ یەکەی 70 نێردراوە، تیایدا ئاماژە بۆکراوە، پاش رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوبەرایەتی ژمێرکاری بە ژمارە 2/4/4122 لەرۆژی 2021/5/19 بڕیاردرا بە (خەرجکردن و بەستنی جیاوازی مووچەی سەرجەم پێشمەرگە و پلەدارانی (یەکەی ۷۰ )هاوشێوەی (یەکەی 80 لە مانگی 1ی ساڵی 2022وە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan