کوردستانی
هۆشداری دەدرێت بە هاوڵاتییانی شاری هەولێر
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا بەهۆی دۆخی کەش و هەوا و بەفر بارینەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە.
لە راگەیەندراوەلەدا ئاماژە بەوەکراوە پێویستە هاوڵاتییان لەکاتی گەشتکردنیان بۆ ئەو ناوچانەی بەفری لێباریوە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:

1- لە شەقامە سەرەکییەکان دوورمەکەونەوە بە ئۆتۆمۆبیلەکانتان، چونکە توشی گیربوون دەبن.
2- ئەو رێگایانەی پۆلیسی هاتوچۆ دیاری دەکەن کە سەلامەتن کاتەکانی خۆتانی لێبەسەر بەرن.
3- دڵنیا بن لە ئۆتۆمۆبێلەکانتان ئینجا گەشت بکەن بەتایبەت تایەکان و ئەنتی فرێز.
4- مەچنە ئەو شوێنانەی کە شارەزاییتان لێی نییە و دورە دەستن.
5- وریا بە لەو شەقامانەی دیاردەی بەستن و شەختەی لێیە، چونکە ئۆتۆمبێلەکەت کۆنترۆڵی نامێنێت .
6- هەوڵبدە پێش رۆژئاوابوون بگەڕێیتەوە، چونکە لەشەودا پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن لەم ناوچانە.
7- باشترە گروپەکانی شاخەوانی تا ئاسایی بوونەوەی کەشوهەوا گەشتەکانیان ئەنجام نەدەن بۆ سەلامەتی خۆیان.
8- وریا بن لە خلیسکان چونکە هەر بەربوونەوەیەک شکانی دەست و قاچی لێ دەکەوێتەوە.
س،ر
بیروڕا