کوردستانی
قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاراستەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ستایشی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "تەقدیرێکی زۆرم ھەیە بۆ دواھەمین نەبەردی و گیانفیدایی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، کە توانییان تیرۆریستە داعشە ھەڵاتووەکانی گرتووخانەی غوێران دەستگیر بکەنەوە. تیرۆریستانی داعش دەیانویست لە ڕێگەی دروستکردنی ڕووداوێکی ئاڵۆزەوە، ئارامیی ناوچەکە بشێوێنن و ڕیزەکانی خۆیان پتەو بکەنەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ھاوخەمیی خۆمان بۆ کەسوکاری شەھیدانی ئۆپەراسیۆنەکە دەردەبڕین و ھیوای زوو چاکبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین. ئەم رووداوە پێمان دەڵێتەوە کە؛ داعش ھێشتا مەترسییەکی زیندووە و دەبێت لە ھەرێمی کوردستان و عیراقیش لێیان غافڵگیر نەبین و لە ئامادەباشیدا بین. ئەرکی ھەمووشمانە، بەرەنگاریان ببینەوە".
س،ر
س،ر
بیروڕا