کوردستانی

بەهۆی خەرجنەکردنی مووچەوە دەسەڵات لە بەڕێوەبەری بانکێک وەرگیرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی خەرجنەکردنی مووچەوە دەسەڵات لە بەڕێوەبەری بانکێک وەرگیرایەوە
مەودا میدیا-

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە وەرگرتنەوەی سەرجەم دەسەڵاتەکان لە بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی بەهۆی خەرجنەکردنی مووچەوە.

بەپێی نووسراوێک کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی لەسەرە بڕیاردراوە بە راگرتنی سەرجەم دەسەڵاتەکانی خەرجکردن لە عەبدولرەحمان ساڵح رەشید، بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی و راسپاردنی گەزیزە محێدین بە راپەڕاندنی ئیش و کارەکان.

هەر لە نووسراوەکەدا وەزیری دارایی بڕیاریداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی پسپۆڕ لە دیوانی وەزارەت و بانکە بازرگانییەکان و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و پشکنین لە هۆکار و خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لەکاتی خۆیدا و کەمی سیولەی نەختینەیی پێویست لە بانکەکاندا.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan