کوردستانی
وەزارەتی کارەبا: پارەی سرکێتی پێوەری زیرەک وەرناگرین لە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردسان رایدەگەیەنێت لە ھەندێ پەیج و ئەکاونتی ساختە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێک بەناوی وەزارەتمانەوە بڵاوکراوەتەوە و دوورە لە راستییەوە، باس لەوەش دەکات پسووڵەی کارەبا بەناوی کرێی فیوز ھیچ پەیوەندییەکی بە پێوەری زیرەکەوە نییە.
وەزارەتی کارەبا دەڵێت "بوونی خانەیەک بەناوی (کرێی فیوز) لە (پسووڵەی ھاوبەشانی کارەبا) بۆ چەند ھاوبەشێکی کارگە گەورەکان دەگەڕێتەوە کە گۆڕەری تایبەت بە خۆیان ھەیە و لە چاپکردنی پسووڵەی نوێ، ئەم خانەیە لادەبرێت".
دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبا
کرێی فیوز ھیچ پەیوەندییەکی بە پێوەری زیرەکەوە نییە و شتێک نییە بەناوی لێدانەوەی سرکێتی پێوەری زیرەک.
لە ھەندێ پەیج و ئەکاونتی ساختەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ھەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە وەزارەتی کارەبا بۆ لێدانەوەی سرکێتی پێوەری زیرەک (1000) دینار وەردەگیرێت. ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و ھاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە کە بوونی خانەیەک لە پسووڵەی کارەبا بەناوی کرێی فیوز ھیچ پەیوەندییەکی بە پێوەری زیرەکەوە نییە. بوونی خانەیەک بەناوی (کرێی فیوز) لە (پسووڵەی ھاوبەشانی کارەبا) بۆ چەند ھاوبەشێکی کارگە گەورەکان دەگەڕێتەوە کە گۆڕەری تایبەت بە خۆیان ھەیە و لە چاپکردنی پسووڵەی نوێ، ئەم خانەیە لادەبرێت.
ک.ر.

بیروڕا