کوردستانی
کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه كه پله‌ی گه‌رمی سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان 1 بۆ 13 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت و خێرایی باش له‌سه‌رخۆ ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌واری ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژه‌دا به‌فر و بارانبارین له شاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای دوو رۆژی شاری هه‌ولێر دەڵێت "ئاسمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاری هه‌ولێر هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌بارانی پچڕپچڕ، هه‌روه‌ها له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فربارین به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ سبه‌ینێش ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه‌بارانی كه‌می پچڕپچڕ، به‌ڵام له ناوچه شاخاوییه‌كانی شاره‌كه به‌فربارین به‌رده‌وام ده‌بێت".
دەشڵێت "شاری سلێمانیش ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و بارانباریش به‌رده‌وام ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگاكه‌ش به‌فر ده‌بارێت، سبه‌ینێش ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه‌بارانی پچڕپچڕ و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش بارینی به‌فر به‌رده‌وام ده‌بێت".
پارێزگای دهۆك "ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه‌بارانی پچڕپچڕی له‌ناكاو له ناوچه جیاجیاكاندا، بێگومان له‌ناوچه شاخاوییه‌كانیی پارێزگاكه‌ش به‌فر ده‌بارێت، بۆ سبه‌ینێش ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه‌بارانی كه‌می پچڕپچڕ، له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فربارین به‌رده‌وام ده‌بێت.
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و بارانی پچڕپچڕ ده‌بارێت و له شاخه‌كانیش به‌فر، بۆ شه‌ممەش ئاسمان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
پارێزگای كه‌ركووكیش ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و بارانی پچڕپچڕی كه‌م ده‌بارێت، بۆ سبه‌ینێش ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
ک. ر.
بیروڕا