کوردستانی

وەزارەتی پەروەردەی عیراق مەترسی ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پەروەردەی عیراق مەترسی ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی عیراق بڵاویکردەوە، پێویستییان بە ھەشت ھەزار خوێندنگەی نوێ ھەیە بۆ پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکان، باس لەوەش دەکات، ھەزار خوێندنگە لە کەرەڤانەدان.

وەزارەتی پەروەردەی دەڵێت "لەئێستادا عیراق پێویستی بە دروستکردنی ھەشت ھەزار خوێندنگەیە و بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی قەرەباڵغیش بە تێکڕا لە ساڵێکدا پێویستیان بە ھەزار خوێندنگە ھەیە".

دەشڵێت "بۆ پێنج ساڵی داھاتووش پێویستیان بە 15 ھەزار خوێندنگە دەبێت".
باس لەوەش دەکات "پلانیان پێشکەشکردوە بۆ دروستکردنی سێ ھەزار خوێندنگە، بەڵام دروستکردنیان پێویستی بە پارە و زەوی و ھەماھەنگی لەگەڵ چەند وەزارەتێک ھەیە و ھیچ ڕێگەپێدراو نییە خوێندنگە لەسەر زەوی کشتوکاڵی دروستبکرێت". 

ک. ر.
Qaiwan
Qaiwan