کوردستانی

راپەڕین؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


راپەڕین؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەنێوان ناحیەی سەنگەسەر و توەسوران لە سنووری ئیدارەی راپەڕین رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان روویدا، رووداوەکەش مردنی کەسێک و برینداربوونی سێ کەسی دیکەی لێکەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە کـاتژمێر 7:00ی بەیانی رووداوێکی هاتوچۆ روویدا لە جۆری پێکدادان لە نێوان سەنگەسەر و توەسوران، رووداوەکەش لەنێوان ئۆتۆمبـێلی بار توێتا پیکئاب هایلۆکـس و نیسان پیـکئابێکدا روویداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە رووداوەکەدا کەسێک مردووە و سێ کەسی دیکەش  برینداربوون.

رووداوەکانی هاتوچۆ یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن و برینداربوون لە هەرێمی کوردستان و شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوونیان بە یاسکانی هاتوچۆ و خراپی رێگە و بانەکان دەگێڕنەوە.

ر. ئ. 

Qaiwan
Qaiwan