کوردستانی

بڕیارە لوتکەی بازرگانی کوردستان و تورکیا لە سلێمانی بەڕێوەبچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارە لوتکەی بازرگانی کوردستان و تورکیا لە سلێمانی بەڕێوەبچێت
مەودا میدیا-

 سە‌رۆكی كۆمە‌ڵە‌ی پیشە‌سازان و خاوە‌نكارانی نێودە‌وڵە‌تیی توركیا رایگەیاند، بەنیازن قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمدا بۆ ساڵی 2023 بگاتە‌ 50 ملیار دۆلار.

ئەمڕۆ شەممە 29ی کانوونی دووەم نەواف قلج, سە‌رۆكی كۆمە‌ڵە‌ی پیشە‌سازان و خاوە‌نكارانی نێودە‌وڵە‌تیی توركیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سە‌رۆكی یە‌كێتی ھاوردە‌ و هەناردەكارانی ھە‌رێمی كوردستان رایگەیاند، لە‌ ساڵی 2021 دا قە‌بارە‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ھە‌رێمی كوردستان 10 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بووە‌, دە‌مانە‌وێت بۆ ساڵی 2023 قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بگاتە‌ 50 ملیار دۆلار.

هاوکات لای خۆشییەوە مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی‌ یەکێتی‌ هاوردە و هەناردەکارانی‌ کوردستان راگەیاند، هەرێمی کوردستان پێشوازی لەو هەنگاوەی  یەکێتی بازرگانانی تورکیا دەکات و باوەڕیانوایە هاتنی کارخانەکانی تورکیا بۆ کوردستان، وادەکات کوردستان لە هەرێمێکی بەکاربەرەوە ببێت بە هەرێمێکی وەبەر‌هێنەر. 

مانگی ئایاری ئەمساڵ لوتکەی بازرگانانی  هەرێمی کوردستان و تورکیا لە شاری مێرسین بەڕێوەدەچێت و ساڵی داهاتوش هەمان لوتکە لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت، ئەوەش بەئامانجی زیاترکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پەرەپێدانی وەبەرهێنان .

ر. ئ. 

Qaiwan
Qaiwan