کوردستانی

یەکێتی پۆستی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پڕدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی پۆستی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پڕدەکاتەوە
مەودا میدیا-

بەپێی زانیارییەکان دوای خانەنشینکردنی جەبار یاوەر لە پۆستی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە کە پشکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان-ە ناوی لیوا روکن بەختیار محەمەد دەهێندرێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند، دوای ئەوەی فەرمانی خانەنشینکردن بۆ جەبار یاوەر لە پۆستی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دەرچوو، لەئێستادا لیوا روکن بەختیار محەمەد، راوێژکاری سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە  وەک "بەهێزترین کاندید" بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە ناوی دەهێنرێت.

هەرچەندە تائێستا  وەزارەتی پێشمەرگە بەفەرمی ناوی کاندیدی پۆستی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دیارینەکردووە، بەڵام ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد "لیوا روکن بەختیار محەمەد، راوێژکاری سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەهێزترین کاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە".

ئەوە لە کاتێکدایە پۆستی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە پشکی یەکێتییە و پێشتر جەبار یاوەر لەو پۆستەدا بووە، بەڵام رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو  به‌به‌رزترین پله‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر ئاستی عیراق كه‌ پله‌ی فه‌ریقی یه‌كه‌مە ناوبراو خانه‌نشین كرا.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan