کوردستانی
سبەینێ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 29ی کانوونی دووەمی 2023 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، سبەینێ مووچەی مانگی یەکی 2022ـی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.
رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ کرا، یەکەم وەزارەتی کە مووچەی وەرگرت، وەزارەتی تەندروستی بوو.
لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین، 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن، حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.
ر. ئ.

بیروڕا