کوردستانی
فڕۆکەکانی تورکیا چەند جارێک سنووری ئامێدییان بۆردوومانکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
گوندی سگێرێیان لە بناری چیای مەتینی سەر بەقەزای ئامێدی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ئەمڕۆ چەند جارێک بۆردوومانکراوە، بەڵام بۆردوومانەکان هیچ زیانێکیان نەبووە.
گوندی سگێرێیان لە بناری چیای مەتینی سەر بەقەزای ئامێدی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ئەمڕۆ چەند جارێک بۆردوومانکراوە، بەڵام بۆردوومانەکان هیچ زیانێکیان نەبووە.
ئەمڕۆ شەممە 29ی کانوونی دووەمی 2022 سەرچاوەیەک لە ئامێدی بە مەودا میدیای راگەیاند، ئەمڕۆ چەند جارێک فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی سگێرێیان لە بناری چیای مەتینی سەر بەقەزای ئامێدی بۆردوومان کردووە، بەڵام هیچ هاوڵاتییەک بەهۆی بۆردوومانەکانەوە زیانی بەرنەکەوتووە.
هەر بەپێی سەرچاوەکە بۆردوومانەکان دەوورووبەری گوندەکانی گرتووەتەوە، لەبەر ئەوە هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی زیانی بەرنەکەوتووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە.
تورکیا بەبیانووی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەو ناوچانە بۆردوومان دەکات و لەم هەفتەیەشدا ئەوە دووەمین جارە فڕۆکەکانی تورکیا ئەو ناوچانە بۆردوومان بکەن.
ر. ئ.
بیروڕا



