کوردستانی

تەرمی نۆ کۆچبەر لە یۆنانەوە دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی نۆ کۆچبەر لە یۆنانەوە دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی چوار لە قوربانیانی دەریای ئیجە لە ئەسیناوە دەگەنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر.

ئەمڕۆ شەممە ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە مەودا میدیای راگەیاند "لە چوارچێوە ھەوڵەکانمان بۆ ھێنانەوەی تەرمی کۆچبەرانی کورد لە یۆنانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی چوار لە قوربانیانی دەریای ئیجە لە ئەسیناوە بگەنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کۆچبەرانە لە ئەنجامی ژێرئاو کەوتنی یەختێک لە 23ی کانوونی یەکەمی 2021 لە دەریای ئیجە لە نزیک دوورگەی ئاتیکیپیرای یۆنان گیانیان لە دەستداوە".

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە رۆژی سێ شەممەش تەرمی پێنج کۆچبەری دیکە رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دۆسیەی تایبەت بە قوربانیانی ئەو رووداوە رادەستی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کراوە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan