کوردستانی

بڕیاری نوێ لەبارەی دەوامی فەرمانگەکانەوە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری نوێ لەبارەی دەوامی فەرمانگەکانەوە درا
مەودا میدیا-

لە پارێزگای هەڵەبجە دوای پێنج رۆژ لە بڕیاری دواخستنی کاتی دەستپێکی دەوامی فەرمانگەکان، بڕیاری نوێ لەو بارەیەوە درا.

پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاریداوە لە سبەینێ یەکشەممە 30کانوونی دووەمی 2022ەوە کاتی دەوامیی فەرمیی فەرمانگەکان ئاسایی بکرێتەوە.

لە 25ی ئەم مانگەوە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی بڕێکی زۆر بەفرەوە کاتی دەستپێکردنی دەوامی فەرمیی لە پارێزگاری هەڵەبجە خرابوویە کاتژمێر 9ی بەیانی.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan