کوردستانی

"هیچ پۆستێک تاپۆی هیچ لایەنێک نین"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"هیچ پۆستێک تاپۆی هیچ لایەنێک نین"
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند هیچ یەک لە پۆستەکانی سەرۆکی کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانی عیراق تاپۆی هیچ لایەنێک نین.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتیی پارتییە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم پۆسته‌كانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، سه‌رۆك وه‌زیران‌، سه‌رۆك كۆمار، وه‌زیرانى دارایی‌ و ده‌ره‌وه‌ موڵك ‌و تاپۆى هیچ حزب‌ و لایه‌نێك نین‌ به‌ یه‌كێتى‌ و پارتیشه‌وه‌".
 
 ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد " براده‌رانى یه‌كێتى پێویسته‌ له ‌هه‌ستیارى دۆخه‌كه‌ و نه‌خشه‌ى نوێى سیاسیی عیراق تێبگه‌ن".

جەختیش دەکاتەوە "ئه‌گه‌ر پارتى براوه‌ بوو له ‌پۆستى سه‌رۆك كۆمار، ده‌بێت یه‌كێتى‌ و پارتى پیرۆزبایی له‌یه‌كتر بكه‌ن ‌و دۆخه‌كه‌ ئاسایی بكه‌نه‌وه‌، نابێت ئه‌وه‌ى له ‌به‌غدا رووده‌دات كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت".

ب.م

Qaiwan
Qaiwan