کوردستانی

بڕیاری نوێ لە بافڵ تاڵەبانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری نوێ لە بافڵ تاڵەبانییەوە
مەودا میدیا-

بافڵ تاڵەبانی لە چەند بڕیارێکی نوێدا چەندین گۆڕانکاریی هەستیاری لەناو حزبەکەیدا ئەنجامدا، لەوانە؛ ئەنجامدانی دیداری یەکێتی، دانانی دوو کەسی تر وەکو ئەندامی مەکتەبی سیاسی و پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بە مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال.

بەگوێرەی چەند نووسراوێکی جیاواز کە لە رێکەوتەکانی 25 تا 29ی ئەم مانگە دەرچوون، بافڵ تاڵەبانی چەندین بڕیاری نوێی هەستیاری داوە کە پەیوەستن بە کاروباری ناوخۆی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانەوە.

یەکێک لە بڕیارەکان پەیوەستە بە کاروباری پرۆتۆکۆڵەکان ، بافڵ تاڵەبانی بە فەرمیی ئەو دەسەڵاتەی بەخشیوە بە مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال و هەموو مەکتەبەکانیشی بۆ هەماهونگیکردنی مەکتەبی ناوبراو راسپاردوون.

لە بەشێکی تری بڕیارەکاندا هەریەک لە ئەحمەد حەمەکەریم و خالید سەلام وەکو ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دانراون و بڕیاری دەستبەکاربوونیان دراوە.

بافڵ تالەبانی بڕیاری ئەنجامدانی دیداری یەکێتی داوە، لەهەمان کاتدا قوباد تاڵەبانی بۆ سەرپەرشتیکردنی ئامادەکارییەکانی ئەو دیدارە راسپاردووە کە تێیدا باسی سیاسەت و ستراتیژ و شێوازی کاری حزبەکە دیاری دەکرێت.

ب.م
Qaiwan
Qaiwan