گێتی
ئیسرائیل، ئەردەن و ئیمارات کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رادیۆی فەرمیی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە کە هەریەک لە شاندەکانی ئیسرائیل و ئەردەن و ئیمارات سەبارەت بە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ریککەوتننامەی نێوانیان کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.
بەگوێرەی ناوەڕۆکی هەواڵەکە؛ هەرسێ وڵات گفتوگۆیان لەبارەی چۆنیەتی دەستکردن بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوانیان لەبارەی پڕۆژەی وزەی نوێبوەوە کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە ناوەڕۆکی گفتوگۆکان وردەکاریی زیاتربووە لەبارەی پڕۆژەی ئاڵوگۆڕی کارەبا بەرانبەر ئاو، لەنێوان وڵاتانی ناوبراودا.
بەگوێرەی ئەو خشتەی کاتەی لە رێککەوتنەکەی نێوانیاندا دانراوە، هەرسێ وڵات لە ناوەڕاستی ئەمساڵەوە دەست بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بەشێوەی کردایی دەکەن.
ب.م