گێتی
مووشەکی حوسییەکان جارێکی دیکە ئەبوزەبیان کردە ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حوسییەکانی یەمەن بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند پێگەیەکیان لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات کردووەتەوە ئامانج، وەزارەتی بەرگریی ئیماراتیش رایگەیاند، هێرشە مووشەکییەکە هیچ زیانێکی نەبووە، دواتر وەڵامیان دراوەتەوە و سەکۆی هەڵدانەکایان وێرانکردووە.

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات سەبەرەت بەو مووشەکانەی شەوی رابردوو ئاراستەی ئەبوزەبی کراون دەڵێت "بەیانی ئەمڕۆ رێگریمانکردووە لە مووشەکێکی بالیستی حوسییەکان کردووە و تەقێندراوەتەوە، لەگەڵ ئەوە پارچەکانی مووشەکەکە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون کەوتوونەتەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە".
بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی ئیمارات، دوای ئەو هەوڵە ئیمارات و حکومەتی یەمەن سەکۆی مووشەکە کەیان دۆزیووەتەوە و وێرانیان کردووە،ئەوەش هاتووە کە ئیمارات پێشتر ئامادەی ئەو هێرشە بوون و ئامادەکارییان کردووە.
رۆژی دووشەممە 17-1-2022ش، لە هێرشێکی درۆنییدا بۆ سەر ئەبوزەبی سێ کەس کوژران و شەشی دیکەش بریندار بوون، بەرپرسانی ئیمارات دەڵێن هێرشەکە لە لایەن حوسییەکانی یەمەنەوە کراوە، وتەبێژی حوسییەکانیش رایگەیاند، ئەگەر ئەبوزەبی بەردەوامبێت لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی یەمەن، ئەوا ئیمارات "ناتوانێت بەرگەی هێرشەکانی داهاتوو بگرێت".
ر. ئ.