کوردستانی

هێزە عیراقییەکان روویان نییە داوای هەماهەنگی لە هێزەکانی پێشمەرگە بکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزە عیراقییەکان روویان نییە داوای هەماهەنگی لە هێزەکانی پێشمەرگە بکەن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

جموجوڵی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش  لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان سەریهەڵداوەتەوە و ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت "هێزە عیراقییەکان روویان نییە داوا لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی هەماهەنگی بکەن و کێشەی ئەو ناوچانە چارەسەر بکەن".

حەمە سور دووشیوانی،  ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کورستان سەبارەت بە دۆخی ئەمنی ئێستای شاری کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی ئەو زانیارییانەی هێزە ئەمنییەکان پێیان داوین لە خوارووی شاری کەرکوک جموجوڵی چەکدارانی داعش هەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "هێشتا چەکدارانی داعش لەو ناوچانە ماون و ناوبەناو کاتیۆشا دەنێن بە هێزەکانی ئەمریکا و عیراق و حەشدی شەعبییەوە".

دووشیوانی ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا دۆخی ناوخۆی کەرکوک ئارامە و کێشەی نییە، بەڵام تەنها لە خوارووی کەرکوک جموجوڵی چەکدارانی داعش هەیە".

ناوبراو سەبارەت بەوەی بۆچی هێزە عیراقییەکان و پێشمەرگە هەماهەنگی ناکەن بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە وتی  "هێزە عیراقییەکان تاوەکو ئێستا نەیانتوانیەوە کێشەی ئەمنی ئەو ناوچانە چارەسەر بکەن، هەروەها روویان نییە داوای هاوکاری لە هێزی پێشمەرگە بکەن بۆ ئەوەی هەماهەنگی بکەن و کێشەی ئەو ناوچانە چارەسەر بکەن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان