کوردستانی

ئەوانەی تەقەیان لە پۆلیس كرد گیران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەوانەی تەقەیان لە پۆلیس كرد گیران
مەودا میدیا-

ئەو هاوڵاتیانەی كە لە چەند رۆژی رابردوو تەقەیان لە بنكەیەكی پۆلیسى کەلار كرد دواجار دەستگیركران.

موقەدەم جەمال قدروی، بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند " شەوی یەكشەممە چەند کەسێکی نەناسراو بەئۆتۆمبێلێک لەجۆری توێتا تەقەیان لەخاڵکی پۆلیسی فریاکەوتنی 104ی کەلار کردو هەڵاتن".

ئاماژەی بەوەشكرد "دوای دەست بەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن پۆلیسەوە سەرجەم ئەوتۆمەتبارانەی دەستیان هەبووە لەهاوکاری کردن و تەقەکردن لە پۆلیسی 104ی کەلار دەستگیرکران".

باسی لەوەشكرد"ژمارەیان پێنج تۆمەتبارە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 430 بەندکراون".
Qaiwan
Qaiwan