ئابووری

مەرجەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل گۆڕانكاری بەسەرداهات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەرجەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل گۆڕانكاری بەسەرداهات
مەودا میدیا-

بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان چەند مەرجێك دانراوە بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە دەرەوە بۆ ناوخۆی هەرێمی كوردستان.

بەپێی نوسراوەكە دەبێت بڕوانامەی سی ئۆ سی تایبەت بۆ ئۆتۆمبێل كە لە دەرەوازەیەكی سنوری هاوردە دەكرێن دەبێت بروانامەی ئەو كۆمپانیایانەی بۆ بكرێت كە لەو دەروازە سنوریە كاردەكات و مۆر و پشتڕاست بكرێتەوە.

هەروەها ئامێری كشتوكاڵی و بینادنانی تا رۆژی 15ی مارسی 2020 لە لایەن تاقیگەكانی كوالێتی دەروازە سنوریەكانەوە پێویستی بە بڕوانامەی سی ئۆ سی نییە، لەدوای ئەو رێكەوتەوە پێویستە بڕوانامەی سی ئۆ سی هەبێت.

مەرجێكی تر ئەوەیە ئۆتۆمبێل دوو ئێرباگی هەبێت شۆفێر و تەنیشت، ئۆتۆمبێلی جۆری پاس نابێت كوشنی لای شۆفێری هەبێت بەڵام یەك ئێرباگی هەبێت ئاساییە.

ئۆتۆمبێلی كلاسیك بەهەمان رێنمایی پێشوو دێنە ژوورەوەو كڕین و فرۆشتنی پێوە ناكرێت، هێنانە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدیل تەنیا بە رەزامەندی  وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارايی دەبێت، ئۆتۆمبێلی كارەباش تەنیا بە رسوماتی 4 پستۆن دەبێت.

یەكێك لە مەرجەكانی تر ئەوەیە هەڵە لە مەنەفێستی ئۆتۆمبێلی تۆماركراو یان تۆماری یەكەمینجار لە لاییەن بەڕێوەبەرایەتی گومرگی پارێزگاكان چارەسەر دەكرێت، هەروەها تەواوی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە سوتەمەنی گاز و بەنزین و غاز و كارەبا كار دەكەن دەهێنرێنە ناوەوە بەپێی ڕێنمایەكان.
Qaiwan
Qaiwan