ئابووری

بەفر هاتووچۆی لە نێوان دوو وڵات راگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەفر هاتووچۆی لە نێوان دوو وڵات راگرت
مەودا میدیا-

مەرزی كێلێ لە سنوری ئیدارەی راپەڕین ماوەی 9 رۆژە بەهۆی بەفرەوە هاتووچۆ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێرانی تێدا ڕاگیراوە.

جەوهەر رەسوڵ، بەڕێوەبەری گومرگی ئیدارەی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەو شەپۆلەى بەفر بارین كە لە ماوەی هەفتەی رابردوو ناوچەكەمانی گرتەوە بەهۆیەوە هاتووچۆ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێران لە مەرزی كێلێوە راگیراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بە ئامێرەكانی پاككردنەوە دەستمان بە پاككردنەوەی مەرزكە كرد و هەتا دیوی سنوری ئێران رۆشتین و پاكمان كردەوە، بەڵام بەهۆی كەشوهەوا دوبارە بەفر بارى و كارى بازرگانی مەرزكە ڕاگیراوە".

هەروەها وتی "مەرزی كێلێ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێران تێدا ئەنجام دەدرێت و رۆژانە زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل لە مەرزەكەوە هاتووچۆ دەكەن و كەلوپەل و خۆراك و سەوزەو میوە هاوردە دەكەن".
Qaiwan
Qaiwan