نەرمین عوسمان
گەڕانەوە بۆ کەرکوک و قەرزەکانیش ئاسان نادرێنەوە
ھەر کوردێ بگری و باسی دۆزی لەمێژینەی کەرکوکی لەگەڵ بکەی، بێ سێ و دوو، پێیوایە بێ جیاوازی و بە بەرنامە، رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق؛ جا ئیتر سەردەمی حوکمی پاشایەتی، یان کۆماری و تائێستاشی لەگەڵدا بێت، ستەمیان لە کەرکوک و کەرکوکییەکان کردووە، مێژوو گەواھیی ئەو راستییە دەدات.
لەگەڵ ئەوەشدا راستییەک ھەیە ھەر بۆ ئەوە گونجاوە لەپێناو راستکردنەوەی دۆزی کەرکوک و کوردایەتیی لەپێناویدا باسی بکەین بەشانازییەوە؛ بۆچی سەدەیەک و نزیک بە یەک ساڵە ھەرچی سیاسەتە لەسەر کەرکوک تاقیکرایەوە، کەچی ھێشتا کەرکوک ھەر کوردستانییە و خۆی رادەستی تەعریب و تەشەیوع و ستەمی داگیرکەران نەکردووە؟
خەڵکی کەرکوک زۆر ستەمیان لێکراوە، دوای پرۆسەی ئازادیی عیراقیش ئیدارەی کوردی ھەر نەیتوانی لەئاستی مێژوو و بەرپرسیارێتیی نیشتمانیدا، خزمەتیان بکات، گللەییەکی دروستە و حەقە لە خۆمانی بکەین.
خۆ مادام دۆزی کەرکوک، چەقی خەباتی شۆڕشەکانی کورد بووە، ئیتر بۆچی پرسیاری ئەوە نەکەین، چی وایکرد دوای سەدەیەک، نەتوانرێ کەرکوک وەربگرینەوە، بۆچی ھێشتا خەڵکی کەرکوک ستەمی داگیرکەرانیان لەسەرە و خەڵکەکەشی ئەسیری سیاسەتی دژە کورد و کەرکوکییەکانن؟
بەردەوامیی ستەم لەسەر خەڵک و ناسنامەی کوردستانیی کەرکوک پرسیاری جدی لەسەرە، ئایا بەردەوامیی ستەم دەبێ رەشبین و پشوو کورتمان بکات و گومانی دەستبەرداربوونی دۆزی رەوای کەرکوکمان لابکاتە حەقیقەت، یان نەخێر سەرۆک مام جەلال وتەنی: نەسرەوتن تا سەرکەوتن؟
خەبات بۆ وەرگرتنەوەی کەرکوک و گەڕانەوەی بۆ سەر نەخشەی ھەرێمی کوردستان، قەرزە لەسەر ھەر کوردێکی رەسەن، قەرزێک بۆ وەرگرتنەوەی یەک بستی کەرکوک، بەخشینی چەند رۆحی پێویستە، ئەگەر وەرگرتنەوەی کەرکوک، رۆحی ھەمووشمانی پێویست بێ، پێویستە بێ دوودڵی ئەرکی نەتەوایەتیی خۆمانی لە بەرانبەر جێبەجێ بکەین، ئەوە قەرزی نەتەوایەتییە و لە گەردنی ھەموومانە.