ستایڵی نوێ
ئەو حەوت سیفەتەی پیاوان حەزدەكەن لە ژنەكانیاندا هەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی توێژینەوەكان پیاوان حەزدەكەن ژنەكانیان لە باشترین سیفەتەكانیان تیادا بێت، ئەم حەوت سیفەتە لە هەر ژنێكدا هەبێت پیاوان زیاتر هۆگریان دەبن.
یەكەم: زیرەكی
زیرەكی ژن لای پیاوەكەی دەبێتە جێگەی سەرنج و دڵخۆشی دەكات، راستە دەوترێت پیاوان پێش هەر شتێك لەكاتی هەڵبژاردنی هاوسەرەكەیاندا چاویان لەسەر جوانییەكەیەتی، بەڵام لە چوارچێوەی پرۆسەی هاوسەرگیریدا زیرەكی ژنان بۆ پیاو، پەروەردەكردنی منداڵ و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیدا، زیرەكی ژن گرنگی زۆری لای پیاو هەیە.
دووەم: راستگۆیی
پیاوان پێویستیان بە ژنی راستگۆ و راشكاو هەیە، بەشێوەیەك ئازایانە بۆچوونەكانی خۆی پێبڵێت و هاوكاری بێت لەوەی تووشی بڕیار هەڵە نەبێت، ژنێك كەوا راستگۆبێت و لەگەڵ پیاوەكەیدا شان بداتە بەر بەرپرسیارێتیی ژیانی خێزانی.
سێیەم: گەشبین بێت
ژنانی گەشبین دەبنە جێگەی هیوای پیاوەكانیان و دڵخۆش دەبن پێی، بەپێچەوانەوە ژنانی رەشبین ژیانی لە خۆیان و پیاوەكانیان قورستر دەكەن و ئەوەش ژیانی خێزانی دەشێوێنێت.
چوارەم: لێبوردە بێت
ئەم سیفەتە لە ژندا گرنگە و توانای ئەوەی پێدەبەخشێ لە پاڵ پیاوەكەیدا و لە بارودۆخە جیاوازەكاندا بووەستێ، ژیان رەش و سپی نییە، ژن و پیاو بە قۆناغی زۆر جیاوازدا تێپەڕدەبن، بۆیە پیاوان ئەو ژنانەیان خۆشدەوێ كە لێبودە و سازشكارن و كێشەكان گەورە ناكەن و دەبنە هۆكاری چارەسەر.
پێنجەم: میهرەبان بێت
پیاوان، ژنانی بەسۆز و میهرەبانیان خۆشدەوێ، ئەو ژنانە ژیانی پیاو و منداڵ و خێزان پڕدەكەن لە خۆشەویستی و بەختەوەر و دووردەبن لە خەم و كێشەكان.
شەشەم: لەسەرخۆ بێت
ژنی لەسەرخۆ هۆكارە بۆ ئارام ماڵ، هەروەها هاوسەنگی رادەگرێت لەنێوان كار و خۆشەویستی و لەكاتی روودای هەر كێشەیەكدا هەڵناچێت و لەسەرخۆیانە لەگەڵ مێردەكەی هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان دەدەن.
حەوتەم: كراوەبێت
ژنی دەم بەخەندە و رووخۆش هۆكاری سەرەكیی ئارامیی ماڵە، پیاو كاتێك دەگەڕێتەوە ماڵەوە دڵخۆش دەبێت ئەگەر ژنەكەی بەڕووی خۆشەوە پێشوازی لێبكەین، پیاو بەوە دڵخۆشدەبێت كاتێ لەناو خێزانەكەیدایە هەست بە سۆز و خۆشەویستی و ئارامی بكات.
س،ر