گێتی

هۆشداری دەدرێت لە بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری دەدرێت لە بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری
مەودا میدیا-

رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد لە مانگی شوباتی رابردوودا نرخی خۆراک بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزبووەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی رۆیتەرز رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی رایگەیاندووە "نرخی کەلوپەلە خۆراکییەکان بە رێژەی 20.7% بەرزبووەتەوە بەپێی بنەمای ساڵانە، لەپێشەوەی هەمووشیانەوە زەیتە رووەکییەکان و بەرهەمی شیرەمەنییەکان".

راشیگەیاندووە "لە مانگی شوباتدا نرخی کاڵا خۆراکییەکان 140.7 خاڵ بەرزبووەتەوە لەکاتێکدا لە مانگی کانونی دووەمدا 135.4 خاڵ بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە".

هەروەها رێکخراوەکە هۆشداری داوە لە بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلە خۆراکییەکان و دەڵێت "بەرزبوونەوەی نرخ رێژەی هەژاری زیاد دەکات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب