گێتی
رووسیا و ئۆکرانیا دەگەنە لێکتێگەیشتنی سەرەتایی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شاندی رووسیا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا لە ئیستەنبوڵ دوو هەنگاویان بۆ نزیکبوونەوە لە ئۆکرانیا ناوە كە هەردوولایەنی سیاسی و سەربازی لە خۆدەگرێت.
شاندی رووسیا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا لە ئیستەنبوڵ دوو هەنگاویان بۆ نزیکبوونەوە لە ئۆکرانیا ناوە كە هەردوولایەنی سیاسی و سەربازی لە خۆدەگرێت.
ڤلادیمێر میدینسكی، راوێژکاری سیاسیی رووسیا لە گفتوگۆکان لەگەڵ ئۆكرانیا لە كۆتایی گەڕی یەكەمی گفتوگۆكانی ئیستەنبوڵ رایگەیاند "لەڕووی سیاسییەوە ئەگەری دیدار لەنێوان ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی هاوتا ئۆكرانییەكەی هەیە، نەك پاش گەیشتنە رێككەوتن لەنێوان هەردوو وڵات بەتەواوی وردەكارییەوە، بەڵكو هاوكات لەگەڵ ئامادەكردنی رەشنوسەكەی لەلایەن وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات".
ئەلێكسەندەر فۆمین، ئەندامێكی دیكەی شاندەكەی رووسیا و جێگری وەزیری بەرگری بڕیاری وەزارەتەكەی بە كەمكردنەوەی چالاكییە سەربازییەكان "بەشێوەیەكی بنەڕەتی" لەهەردوو میحوەری كیێڤ و چیرنیگۆف (باكووری ئۆكرانیا) ئاشكراكرد، بەمەبەستی هاندانی متمانەی نێوان هەردوولا و ئامادەسازی و فەراهەمكردنی دۆخی گونجاو بۆ درێژەدان بە دانووستاندن و گەیشتنە رێككەوتن.
هەروەك میدینسكی ئاماژەی پێکردووە، ژمارەیەك پێشنیاری نووسراویان لە شاندی ئۆكرانی لەمیانەی گفتوگۆكاندا پێگەیشتووە كە چەند خاڵێك لەخۆدەگرێت، لەوانە:
1- راگەیاندنی ئۆكرانیا وەك وڵاتێكی بێلایەن و نائەتۆمی و لە دەرەوەی هەر هاوپەیمانێتییەك بەشێوەی بنەڕەتی بەپێی زامنی یاسایی و نێودەوڵەتی.
2- زامنی ئەمنی بەسەر خاكی نیمچە دوورگەی قرم و دۆنباس-دا جێبەجێ ناكرێت، واتا ئۆكرانیا واز لە هەوڵی بەدەستهێنانەوەی دەهێنێت بە هۆكاری سەربازی.
3- ئۆكرانیا چوونەپاڵ هاوپەیمانییە سەربازییەكان رەتدەكاتەوە، لەگەڵ رەتكردنەوەی بنكە و یەكەی سەربازیی بیانی و میوانداریكردنی راهێنانی سەربازی بەبێ رەزامەندی وڵاتانی زامنی رێككەوتنەكە، لەنێوانیاندا رووسیا.
4- رووسیا لاری نییە لە چوونی ئۆكرانیا بۆناو یەكێتیی ئەوروپا.
5- ئۆكرانیا داوای داڕشتەی كۆتایی بڕیارەكە دەكات لە كۆبوونەوەیەكدا لەنێوان سەرۆكی هەردوو وڵات.
ڤلادیمێر میدینسكی پێشنیارەكانی ئۆكرانیای بە "هەنگاوێكی بونیادنەرانە بەرەو چارەسەرێكی مامناوەند" ناوبرد و ئاشكرایكرد، رووسیا تاوتوێیان دەكات.
ر. ئ.
ر. ئ.