کوردستانی

کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج ئاشکرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج ئاشکرابوو
مەودا میدیا-

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا کە لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی وەریگرتووە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کۆتایی پێدێت و راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت.

پێشتر سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاندبوو، پارەی تەواو لە بەردەستە بۆ مووچەی مانگی پێنج و تەنها چاوەڕێن دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کۆتایی بێت و راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە مانگی ئایار دەکرێت.

ماوەی چەند مانگێکە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوا دەکەوێت و ئەوەش ناڕەزایی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی لێکەوتووەتەوە.

حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران پشت بە داهاتی نەوت، داهاتی ناوخۆ، هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و 200 ملیارەکەی بەغدا دەبەستێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن