کوردستانی

شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

شارەزایەكی كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوا و ناجێگیربوونی لەسەرەتای ھەفتەی ئایندەدا و چالاكبوونی ھەورە تریشقە و تاوە بارانی بەخوڕ رادەگەیەنێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنت، لە سەرەتای ھەفتەی ئایندەدا رۆژی شەممە ٢٥-٦-٢٠٢٢ بەتایبەت كاتەكانی دوای نیوەڕۆ بۆ كاتەكانی شەو ئەگەر ھەیە بارێكی ناجێگیر لە كەشوھەوای ناوچەكانی ھەرێمدا دروست ببێت بەھۆی ھاتنی بڕێك شێ لە چینە بەرزەكانی ھەوادا و بوونی بارستە ھەوایەكی سارد، كە لەتوركیاوە كاریگەری ئەبێت و ئەمە دەبێتە ھۆی چڕبوونەوەی ھەور لە ئاستە مامناوەند و بەرزەكانی ھەوادا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەم حاڵەتەدا ھەوری چڕی بارانبارین و ھەورە تریشقە بەشێوەیەكی دیاری نەكراو چالاك دەبێت بەسەر ناوچەی جیاجیادا و بارانی بەخوڕی لێدەبارێت لەگەڵ چالاكبوونی بەھێزی بای داكەوتوو لە ھەورە بروسكەكانەوە، كە ئەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵی ناوخۆیی و ھەندێك كات خێرایی با داكەوتووەكە زۆر چالاك ئەبێت و ئەبێتە ھۆی زیان گەیاندن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەگشتی ئەم حاڵەتە ناجێگیرانە دیاری ناكرێن، كە لەچ شوێن و ناوچەیەكدا دەرفەتی بارانبارینەكە زیاتر دەبێت تا نزیكترن كات لە چڕبوونەوەی ھەورەكان و سنووری بارانبارینیش لە مەودایەكی كورتدا ئەبێت، كە لەنێوان دوو ناوچەی نزیك یەكتردا ئەگەر ھەیە بارانێكی زۆر زۆریش ببارێت و لە نزیك ھەمان ناوچەوە بارانیش نەبارێت و کەشوهەوا ئاسایی دەبێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن