تەندروستی
باشترین و خراپترین خواردن بۆ ددان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- لی لی عەزیز
ئەگەر حەزت لە پێكەنینی تەندروست و جوان دەركەوتووە، ئەوە دەبێت بەردەوام بە فڵچە و هەویر ددانەكانت پاكبكەیتەوە، بەڵام ئایا بیرت لەوە كردووەتەوە لە رێگەی خواردنی تەندروستەوە پاكی و جوانی ددانەكانت رابگریت.
شارەزایان لەوە ئاگادارمان دەكەنەوە كەوا هەندێك خواردن یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی تەندروستیی ددان، هەروەها هەندێك خواردنی دیكەش زیانی زۆر بە ددانەكانمان دەگەیەنن.
ماڵپەڕی جەزیرە بە پشتبەستن بە پێگەی لایف ساینس كۆمەڵێك ئامۆژگاری شارەزایانی بۆ تەندروستبوون و تەندروستنەبوونی ددانەكان بڵاوكردووەتەوە كە دەكرێت سوودی باشی بۆمان هەبێت.
خراپترین خواردن بۆ ددان
یەكەم: ئەو خواردنانەی كەوا رێژەیەكی زۆری شەكریان تێدایە.
دووەم: پێكهاتەی میوەكانی وەكو لیمۆ و پرتەقاڵ و سندی رێژەیەكی زۆری مزری و شەكریان تێدایە، ئەوەش زیانی بۆ ددانەكان هەیە.
سێیەم: كاربۆهیدراتی سادە وەكو چپس و نانی گەنم لە خراپترینی خواردنەكانن بۆ ددانەكان.
چوارەم: خواردنی سەهۆڵ زۆر خراپە بۆ ددانەكان بەشێوەیەك شارەزایان باسیان لەوەكردووە كە ددانەكان تووشی جۆرەها نەخۆشی دەكەن.
باشترین خواردن بۆ ددان
یەكەم: میوە و سەوزەی وەكو گێزەر، كەرەوز، سێو و خەیار سوودی زۆریان بۆ تەندروستیی ددانەكان هەیە.
دووەم: ئەو خواردنانەی كەوا دەوڵەمەندن بە كالیسیۆم، توێژینەوەیەك دەریخستووە كالیسۆم رۆڵی باشی هەیە لە پاراستنی تەندروستیی رووكەشی ددانەكان، بەپێچەوانەی مەترسی دروستدەكات لەسەر تووشبوونی دەم بە نەخۆشی.
سێیەم: خواردنی ئەو پرۆتینانەی رۆنیان تێدا نییە وەكو گۆشتی مریشك و ماسی و هێلكە كە هەموویان دەوڵەمەندن بە فسفۆر، هەریەك لەو كانزایانەش پێویستن بۆ دروستكردنەوەی مینای ددانەكان و پاراستنیان لە خراپبوون.
چوارەم: پێكهاتەی چەرەس دەوڵەمەندە بە كانزای وەكو كالیسیۆم، كە ئەوەش رووكەشی ددان بەهێزدەكات بەپێی كۆمەڵەی پزیشكی ددانی ئەمەریكی.
سەرچاوە: جەزیرە+ لایف ساینس
س.ر