تەندروستی

ئەو نیشانانەی پێتدەڵێن جگەرت نەخۆشە و فریای خۆت بکەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو نیشانانەی پێتدەڵێن جگەرت نەخۆشە و فریای خۆت بکەوە

مەودا میدیا -هێمن عوسمان

جگەر یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی لەش، بەرپرسە لە لابردنی ژەهرەکان لە خوێن و رێکخستنی چەوری و کاربۆهیدراتەکان و بەرهەمهێنانی ئەو مادە سەرەکیانەی کە رێگە بە بەشەکانی دیکەی لەش دەدەن کاربکەن. 

ئەگەر جگەر بە باشی کار نەکات، ئەوا دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی جددی، تەنانەت کوشندە. بەپێی راپۆرتی Eat this Not that بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی پسپۆڕانی تەندروستی، چەند نیشانەیەکی تایبەت هەیە کە ئاماژەن بۆ تێکچوونی جگەر.

ئاوسانی بەشەکانی جەستە:

بەپێی ئامارەکانی کلینیکی کلیڤلاند، راگرتنی شلە یەکێکە لە دیارترین نیشانەکانی تێکچوونی جگەر، نزیکەی 50%ی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی سیرۆزیسیان هەیە تووشی نەخۆشی سیرۆزیس دەبن، کە تووندترین جۆری نەخۆشی جگەرە کە تیایدا شانە پەڵەییەکان جێگەی شانە تەندروستەکانی جگەر دەگرێتەوە.

زەردوویی:

نیشانەی دووەم بریتییە لە زەردوویی کە بریتییە لە زەردبوونی چاوەکان یان پێست کە یەکێکی دیکە لە نیشانە باوەکانی تێکچوونی جگەر، کاتێک روودەدات کە جگەر نەتوانێت بە باشترین شێوە بیلیروبین کە مادەیەکی کیمیایی سروشتییە لەلایەن خڕۆکە سوورەکانی خوێنەوە بەرهەم بهێنێت. 

میزێکی رەش:

 میزی رەش (رەنگە پرتەقاڵی، یان قاوەیی بێت)، نیشانەیەکی دیکەیە کە جگەری تێکچوو رێگەی داوە بیلیروبین لە خوێندا کۆببێتەوە.
وە ئەگەر تێبینی ئەوەت کرد کە میزەکەت لە ئاسایی رەشترە، باشترە بە زووترین کات سەردانیی پزیشک بکەیت.

جۆری پیسایی:

بۆ هەندێک کەس کە جگەریان تێکچووە لەوانەیە هەست بە گۆڕانکاری لە پیساییەکانیان بکەن، لەوانەیە لە ئاسایی سووکتر بن، لە زەردەوە تا تەراکۆتا، یان تەنانەت خۆڵەمێشی یان سپی، ئەمەش رەنگە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی جگەری تێکچوو کێشەی پرۆسێسکردنی زەرداو هەیە، کە پیسایی قاوەیی دەکات.

ئازاری گەدە:

نیشانەیەکی دیکە بریتییە لە ئازاری سک، وەک ئازارێکی مات، هەستکردن بە لێدان یان چەقۆ لە بەشی سەرەوەی لای راستی سکت، تەنها لە خوار بڕبڕەکانی پشتتەوە، ئاوسانی بەهۆی راگرتنی شلە (کە بە ئاسیت ناسراوە) و گەورەبوونی سپڵ و جگەر بەهۆی نەخۆشی سیرۆزیسەوە دەبێتە هۆی ناڕەحەتی سک.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە