وەرزش
بۆسکیت بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەباح خضر
راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێککەوتی دەرچوونی سێرجیۆ بوسکتس یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بەرشلۆنە راگەیاند.
بوسکیتی 34 ساڵ، لە کۆتایی ئەم وەرزە بۆندەکەی بەسەر دەچێت و لە نوێبوونەوە نزیک نەبۆتەوە.
بەپێی rۆژنامەی "سپۆرتی کەتەلۆنی: بوسکیت لە 30ی حوزەیرانی 2023 لە بەرشلۆنە، ئەو رۆژەی کە گرێبەستەکەی ئێستا بەسەر دەچێت، دوای پازدە وەرزی نوێنەرایەتی کردنی ئەو یانەیە،بەڵام دەبێت دەستەبەرداری ببێت.
رۆژنامەکە تەئکیدیکردەوە کە بوسکیتس ماوەیەکی زۆرە بڕیاری داوە لە کۆتایی گرێبەستی ئێستایدا بەرشلۆنە جێبهێڵێت و ئەزموونێکی نوێی لە دەرەوەی کامپ نو هەبێت.
رۆژنامەکە ئەوەشی خستەڕوو کە سەرەڕای سووربوونی بەرشلۆنە لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستی بوسکێتس، ئەو یاریزانە بڕیارێکی توندی دا بۆ ئەوەی ماڵئاوایی لە یانەکە بکات.
اواچاوەڕوان دەکرێت کە بوسکیتس لە خولی ئەمریکیدا یاری بکات، لەگەڵ ئەوەی ئینتەر میامی نزیکترینە لە ئیمزاکردنی بۆند لەگەڵ ئەو یاریزانە.

بیروڕا