کوردستان محەمەد

کوردستان محەمەد

ژن و ویستی یەکسانیخوازی


ژن بە سروشتی خۆی ویستی سەرکەوتنی ھەیە، دەیەوێت ببێتە کارەکتەرێکی ھیوابەخش بۆ خۆی، خێزان و کۆمەڵگەکەی، دەیەوێت ببێتە سەرمەشقی گۆڕانکاری بۆ نوێبوونەوە و سەردەمیبوون.
ئەو ویستەی ژن کۆمەڵگە بەرەو نوێبوونەوە دەبات، نوێبوونەوەی فیکر و بیرکردنەوە و چاکسازیی و گۆڕانکاری، بە ئاراستەیەک کەوا ژنی بیرکراوە و یەکسانیخواز بنیاتبنێت، ئەمە ئەوەیە کەوا کۆمەڵگەی ئازاد بەرھەم دەھێنێت.

ژن ئەگەر ئازاد نەبێت، کۆمەڵگەش ئازاد نابێت، کۆمەڵگەش ئازاد نەبێ، نیوە زیاتری کۆمەڵگە سڕدەبێت، ئەمەش وزەی گۆڕانکاری دەکوژێت.

بۆ ئەوەی کۆمەڵگە بەرەو ئازادی و نوێبوونەوە و گۆڕانکاری ھەنگاو بنێت، پێویستە ژن ئازادبێت، دەی کەواتە پێویستە ژن دەنگو رەنگ و سەدای ھەبێت.
توانای ژن لەسەر ئاستی جیھان ئەزموونکراوە، دەرکەوتووە ھێزی نەرمی ژن بۆ گۆڕانکاری و چاکسازی کاریگەرترە، بگرە زۆر دەستکەوتی گەورەی بەدیھێناوە کە بوونەتە ھۆی دروستکردنی سەرەتای مێژوویەکی نوێ.
ویستی ژن تێکەڵە لە رەھەندەکانی میھرەبانی و پەروەردەیی و مرۆڤدۆستی، کە ئەو سێ کوڵەکەیە دەبنە بنەمای کارکردنی، ئیتر ئاسان دەتوانێ کۆمەڵگە بەرەو پێشکەوتن ببات، ئەوە سیحری ژن نییە، بەڵکو کەسێتییەکەی وادەکات بەو شێوەیە کاربکات و بەدوایدا گۆڕانکاری بخوڵقێت.
ژن کەمتر ویستیی کەسی ھەیە، بەڵکو سایکۆلۆژیەتی وایە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی کاردەکات، ئەو بنەمای بیرکردنەوەیەی ژن دەرفەت بۆ زۆرێنە بڕەخسێنێ کاری پێکەوەیی بکەن بۆ سەرکەوتن، ئەوکاتە ویستی ژن خزمەتی زیاتری کۆمەڵگە دەکات، کاتێک گۆڕانکارییەکان بنەما دەگرن لەسەر دەستی ژن، ئیتر ئاشتی و ئاوەدانی دێتەکایەوە، قۆناغی سەرکردایەتیی ژن دەبێتە قۆناغی پێشکەوتن و گەشەی بەدەوام.

وتارەکانی تری نووسەر

Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan