کوردستان محەمەد

کوردستان محەمەد

ژنبوون وەك شانازی

وا لەناو ساڵڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەین تووندوتیژیی دژی ژنانین،  بەشێوەی جیاواز یاد دەكرێتەوە، بەڵام بەجۆرێك ژنانی راستەقینە و ژنانیێك كە تەنها لە رووكاردا بڕوایان بە مافەكانی ژنان هەیە تێكەڵبوونە و پێویستیان بە لێك جیاكردنەوەیە.

كرۆكی خەباتی ژنان هێنانەكایەی یەكسانی و دادپەروەرییە لەگەڵ پیاوان لە رێگەی خەباتی مەدەنیی بەردەوامەوە نەك سەنگەرگرتن لە پیاوان، نەك وێناكردنی پیاو بە دوژمن.

ژن پێش ئەوەی بڕوا بە پیاو بهێنێ بڕوای بە ئازادی ژن بێت، پێویستە ناخی خۆی ئازاد بكات و پیاو نەكاتە گرێی دەروونی لای خۆی، بەڵكو هەوڵی ئەوە بدات بڕوا بە پیاو بهێنێت ژن وەك مرۆڤێكی یەكسان بەخۆی لە ماف و ئەركدا تەماشا بكات، نەك كەمتر لە خۆی.

خەباتی ژن سەختە و پێویستە هەمەلایەن بێت، دووربێت لە رق و كینە و درووستكردنی فەزایەكی تووندوتیژ، بەڵكو ئەركی سەرەكیی ژنان خوڵقاندنی زەمینەی سازان و دیالۆگە لەگەڵ پیاوان بۆ لەیەكتێگەیشتنێكی ئەرێنی.

وتارەکانی تری نووسەر

Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan