کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێک کە ڤیدیۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوببووەوە بەسەر فسفۆری شەقامەکاندا رۆشتبوو.
لە راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە "لە پاش ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەو ڤیدیۆی ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکرۆز بڵاوکرایەوە کە لەسەر شەقامی 60 مەتری بە ئەنقەست بەسەر فسفۆرەکان دەکەوێت و دەیانشکێنێت، ئێمە لەوکاتە راستەوخۆ شوفێرەکەمان سزادا، دواتر دەستکرا بەڕێکاری یاسایی بۆ ناچارکردنی شوفێرەکە بۆ چاکردنەوەی زیانەکان".
ئەوەشخراوەتەڕوو "ئێستا ئۆتۆمبێلەکە لە هاتوچۆی هەولێر دەستی بەسەرداگیراوە و شوفێرەکەشی لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆلینەوەی هەولێر بەندکراوە لەسەر شکاندنی موڵکی گشتی بەپێی مادە 240 لەکاتی دەستبەسەر داگرتنی ئۆتۆمبێلەکە دەرەکەوت کەوا خاوەنەکەی هەڵساوە بەدروستکردنی تابلۆی ساختەش بۆئەوەی ئاسەواری کارە قێزەونەکەی بشارێتەو کە ئەوکارەش سزای یاسایی خۆی هەیە".
س.ر