کوردستانی

سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا- 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر هاوڵاتییەک و بریندارکردنی.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە هێرشی كراوەتە سەرو تەقەی لێكراوە و برینداربووە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەوادا چوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا كە بە تۆمەتباران بووە".

ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتباران (ز ، غ ، م لەدایكبووی 1991، ش، ب ، ن لەدایكبووی 1990، ب ، ن ، ع لەدایكبووی 1967بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 405 - 31 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan