کوردستانی

نمە باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نمە باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە 15ی تشرینی یەكەمی و سبەینێ یەکشەممە 16ی تشرینی یەكەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ شەممە ئاسمانی شارەكانی كوردستان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت, لە کاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکان، پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە و لەنێوان 23 بۆ 38 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ شەممە ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نیمچە هەور دەبێت, پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە و لەنێوان 33 بۆ 39 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan