کوردستانی

نرخی ئارد لە بازاڕەکاندا بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی ئارد لە بازاڕەکاندا بەرزبووەوە
 مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی ئاشکرایدەکات نرخی ئارد لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە، ئاماژەی بەوەکرد هۆکاری بەرزبوونەوەکەش بەهۆی لابردنی لێخۆشبوون لە باجی هاوردەکردنی ئاردە لەم مانگەدا.

ئەمڕۆ شەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2022 سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پێش لابردنی بڕیاری لێخۆشبوون لە باجی هاوردەکردنی ئارد نرخەکەی باشبوو، بەڵام دوای لابردنی بڕیاری لێخۆشبوونەکە لەم مانگەدا، نرخی هەر فەردەیەک ئارد لە بازاڕدا دوو هەزار دینار بەرزبووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "نرخی ئارد پێشتر بە 41 و 42 هەزار دینار بوو لەئێستادا بە 44 هەزار و 44 هەزار و 500 دیناردە"، هەروەها وتی "تەنها نرخی ئارد بەرزبووەتەوە هیچ مادەیەکی دیکە نرخی زیادینەکردووە".
 
س.ر
Qaiwan
Qaiwan