کوردستانی
دەمیرتاش سزای زیاتر لە دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە لە دۆسیەی "بە ئامانجکردنی کارمەندانی دەوڵەت لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" لەلایەن دەستەی دادوەرانی 25ــەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرەوە بڕیاری دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.

رۆژی هەینی 14ی تشرینی یەکەمی 2022، دانیشتنی دادگاییکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش لە دۆسیەی ئاشکراکردنی ناوی کەسی یەکەم لە لێکۆڵینەوەی کەیسی پەکەکە/کەجەکەدا بەڕێوەچوو، دەمیرتاش لە رێگەی ئۆنلاینەوە و بە ئامادەبوونی پارێزەرانی بەشداریکرد لە دادگایەکە.
دەمیرتاش کە ماوەی حەوت ساڵە لە بەندیخانەی سزا قورسەکانی پارێزگای ئەدیرنە زیندانییە، وێڕای بەرگریکردن لە خۆی و هەوڵی پارێزەرەکانی، بەڵام دەستەی دادوەرانی 25ەمین سزا قورسەکانی ئەنقەرە بڕیاری دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.
س،ر
بیروڕا