کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمتر لە بەرمیلێک نەوتی سپی دابەشدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمتر لە بەرمیلێک نەوتی سپی دابەشدەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

قایمقامی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا حکومەت ئاگاداری نەکردووینەتەوە کەی نەوتی سپی دابەش دەکرێت، ئاماژە بەوەشکرد ئەو نەوتەی ساڵی رابردوو دابەشیکرد بەرمیلێکی تەواو نەبوو.

زانا عەبدولڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا حکومەت ئاگاداری نەکردووینەتەوە کەی نەوتی سپی دابەش دەکرێت لە ناوچەکەمان، بەڵام بەپێی ئەزموونەی کە لە ساڵانی رابردوو هەمانە لە رۆژانی 17 و 18ی مانگ ئاگاداردەکرێینەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو نەوتەی ساڵی رابردوو دابەشکرد بەرمیلێکی تەواو نەبوو، چونکە 200 لیتر بوو بۆ بەرمیلێک 16 لیتری مابوو، بۆ ئەمساڵ نازانین هەر بە هەمان شێوەی پارە یاخود نا".

قایمقامی قەزای پێنجوێن لەبارەی نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەکاندا وتی "نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی کە هاوڵاتییان خۆیان لە بازاڕەکاندا بیکڕن نزیکە 250 هەزار دینارە".

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند "رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2022 لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت"، بڕیارە بۆ هەر ماڵێک 200 لیتر بدرێت و نرخەکەشی 30 هەزار دینارە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan