کوردستانی
زانیاری نوێ لەبارەی ئاگركەوتنەوەكەی بازاڕی قەزای چەمچەماڵ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ناو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ ئاگر لە دوكانێك كەوتووەتەوەو، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی چەمچەماڵیش دەڵێت "هیچ زیانێكی گیانی نەبووەو ئاگرەكەش كۆنترۆڵكراوە".
لوقمان حەسەن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی چەمچەماڵ بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2022 لەژێر زەمینی بازاڕی دۆلارەكەی چەمچەماڵ ئاگر لە دوكانێكی پێلاو كەوتووەتەوەو لەئێستادا ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە".
باسی لەوەشكرد "بەهۆی ئاگرەكەوە تەنها زیانی مادی هەبووەو لە ئێستاشدا تیمەكان سەرقاڵی دەركردنی دووكەڵەكەن لەناو دوكانەكە"
ك م

بیروڕا